ئاژانسی فورات نیوزی سەر بە پەکەکە، ئەنجامی
کۆنگرەی 12ـەمینی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە دەڵێت خەبات بەناوی پەکەکەوە کۆتایی هات.
پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی بڵاوکردەوە و لە ئەنجامی
کۆنگرەکەدا بە ڕەسمی هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی و کۆتاییهێنانی بە خەباتی
چەکداریی راگەیاند.
پەکەکە راشیگەیاندووە، هەموو جۆرە چالاکییەک بەناوی
پەکەکەوە کۆتایی پێدەهێنرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆکاری ئەمنیی
کۆنگرەی نائاسایی 12ی پەکەکە، لە رۆژانی 5 و 7 ی ئایاردا لە دوو شوێنی جیاواز لە هەرێمەکانی
پاراستنی میدیا بەڕێوەچوو و 232 کەس بەشدارییان لە کۆنگرەکەدا کردووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP