لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و دادگای سلێمانی میكانیزمی سكاڵاو دادگایی كردنی رۆژنامەنووسانیان دیاریكرد و سەندیکاش رایدەگەیەنێت:" بەپێی بڕگەو ماددەكانی یاسای رۆژنامەوانی دەبێت".
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" ڕۆژی 11ی5ی2025 سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، سەردانی دادگای سلێمانی كردو باس لە شێوازی جێبەجێكردنی بڕیاری ژمارە 2722 لە رۆژی 13ی3ی2025 کرا كە دوو دادگا لەشاری سلێمانی تایبەتمەند كران بۆ سكاڵاو كەیسەكانی رۆژنامەنووسان لەچوارچێوەی پیادەكردنی یاسای ژمارە 35 ی ساڵی 2007 بۆ ئەم كەیسانە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"سەرۆكی دادگای سلێمانی و هەردوو دادوەری بەڕێز لەدادگاكانی لێكۆڵینەوەی 1 و كەتنی 6 تێگەیشتنی تەواو و بۆچوونیان هەمان بۆچوونی میدیاكاران و سەندیكای رۆژنامەنووسان بوو سەبارەت بەو كەیسانەی میدیایین و جیاكردنەوەیان لەو بابەتانەی بەناوی میدیاوە دەكرێن".
بەپێی راگەیەندراوەکەی سەندیکا:" لە رۆژی دەرچونی بڕیاڕی ناوبراوەوە، لەدادگاكانی سلێمانی كار بەم بڕیارە دەكرێت".
سەندیکای رۆژنامەونوسان لە کۆتایی راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە لە کۆبوونەوەی نێوانیان" باس لە میكانیزمی بانگهێشتكردنی میدیاكاران كراوە بۆ بەردەم دادگا بەپێی بڕگەو ماددەكانی یاسای رۆژنامەوانی".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP