رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، بەشداریکرد لە یەکەمین دانیشتنی رەسمی پرۆژەی (خێوەتی عیراقی) و جه‌ختی له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌و په‌ره‌پێدان و ژیانێكی پڕ له‌ئارامیی و ئاشتیی كرده‌وه.
لە دانیشتنەکەدا، كه محەمەد ئیبراهیم حافز سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەن و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسی و کەساتییەكان ئامادەیبوون، پرسی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان نەتەوەکانی کەرکوک یەکێک بوون لە تەوەرەکانی خێوەتەکە.
له وته‌یه‌كیدا پارێزگاری كه‌ركوك جه‌ختیكرده‌وه:"ئیداره‌ی كه‌ركوك، به فكر‌و بیروباوه‌ڕی نوێ بیرده‌كاته‌وه‌و هه‌نگاو ده‌نێت، كه فكری كه‌ركوكییانه‌یه، زمان و شوناسمان ته‌نها كه‌ركوكییانه‌یه، رێز له هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان، نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی ده‌گرێن، ئه‌وانه‌شی ره‌خنه‌مان لێده‌گرن، ئازادن با ره‌خنه بگرن"
دووپاتشیكرده‌وه:"ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت، به ئاشتیی و ئارامیی و پێكه‌وه بژین و شاره‌كه‌مان ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه‌و خۆمان و نه‌وه‌كانمان خاوه‌نی ئاینده بین، ده‌بێت به‌م رێگه‌و شێوازه كاربكه‌ین"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP