خالید شوانی: یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەڕۆژنامەی وەقائیعی عیراقی بڵاوکرایەوە

کوردستان
16:51 - 2025-05-05

یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقدا بڵاوکرایەوە و یاساکە کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە. وەزیری دادی عیراقیش دەڵێت یاساکە هیچ بەربەستێکی یاسایی نییە و کاری جددی بۆ بەرپەرچدانەوەی تانەکان دەکەین.

د.خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی بڵاوکرایەوە و هەڵەبجە بە رەسمی بووە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق، هەر ئەمڕۆش یاساکە ڕەوانەی پەرلەمان و حکومەت دەکەنەوە، تا مەرسوومی کۆماریی بۆ هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجە دەربچێت.

لەبارەی ئەو تانانەی لە پرۆژە یاساکە دراون،  وەزیری داد تەئکیدی کردەوە، پرۆژەکە هیچ کێشەیەکی یاسایی نییە و کاری جددیش بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو تانانە دەکەین کە لێی دراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP