عیراق پلانی هەیە تاوەکو 2028 داهاتی نانەوتی بۆ 79 ترلیۆن دینار بەرزبکاتەوە

کوردستان
12:45 - 2025-04-29

پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی چاوەڕوان دەکرێت تا ساڵی 2028 داهاتی نانەوتی عێراق بگاتە 79 ترلیۆن دینار.

عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، لە پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی 2024 بۆ 2028 پێشبینی دەکەن داهاتی نەوتی لە رێژەی 89% بۆ 87% دابەزێت، داهاتی گشتیی عێراقیش کە لە ساڵی 2022ـدا 214 ترلیۆن دینار بووە لە 2028 بگاتە 264 ترلیۆن دینار.

هەر بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی پلاندانانی عێراق، کۆی داهاتی نانەوتی لە ماوەی پلانی پێنج ساڵەدا تا 2028 دەگاتە 79 ترلیۆن و 100 ملیار دینار، 21 ترلیۆنی باجی راستەوخۆ و 16 ترلیۆن و 800 ملیار دیناری باجی ناڕاستەوخۆ دەبێت، کۆی داهاتە نانەوتییەکانی دیکەش دەگاتە 41 ترلیۆن و 300 ملیار دینار.

بەوتەی هینداوی، لەسەر بنەمای ئەو داهاتانەی لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ساڵی رابردوودا پشتراستکراونەتەوە، خەمڵاندنەکان بۆ داهاتە نانەوتییەکان بۆ ساڵانی دیکە رێژەی گەشەکردنیان بە 5% خەمڵێنراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP