تورکیا ئاگربەستی پێشێلکرد و بەنداوی تشرینی بۆردومانکرد

کوردستان
10:16 - 2025-04-29


دوای هێرشەکەی تورکیا بۆسەر بەنداوی تشرین و پێشێلکردنی ئاگربەست، جموجوڵی سەربازیی لە دەوروبەری بەنداوەکە دەستیپێکردووەتەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوای هێرشەکانی ئەمڕۆی سوپای تورکیا، هەسەدە لە دووری حەوت کیلۆمەتر لە بەنداوی تشرین هێزەکانی جێگیرکردووە، لەوبەریشەوە، هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا بە سەرباز و کەرەستەی سەربازیی پێگەی خۆیان بەهێزکردووە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی روانگە، لە دەوروبەری حەلەب رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکان روویداوە و بەهۆیەوە ئەندامێکی گرووپەکان کوژراوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP