ژهنراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی
سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد شەممەی داهاتوو کۆنگرەی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد له رۆژئاوای
كوردستان بەرێوەدەچێت.
عەبدی لە راگەیەندراوێکیدا
کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردۆتەوە رایگهیاندووە:" بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان
رادەگەیێنین، کۆنگرەی یەکڕیزیی هەڵوێستی کوردی لە 26ی04ی2025 بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بۆئەوەشكردووه:"
یەکڕیزیی بۆتە پێویستییەکی نیشتمانیی بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد لە سوریا"، هیواشی خواست هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی
نیشتمانیی لەم قۆناغەدا هەڵبگرن."
لە بەرامبەریشدا حزبەکانی رۆژئاوا پێشوازییان لە
دیاریکردنی کاتی کۆنگرەکە کرد و هیوایان خواست ببێتە خاڵی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ
لە هاریکاری نێوان حزبە سیاسییە کوردییەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP