ڕفعەت عەبدوڵا: دژە تیرۆر هێزی پاراستنی ئارامی کوردستانە

کوردستان
15:18 - 2025-04-22


لەبارەگای مەکتەبی سیاسی شاری سلێمانی، ڕفعەت عەبدوڵا، پێشوازی لە وەهاب هەڵەبجەیی و ژمارەیەک لەفەرماندەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر کرد.

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی ٢٠٢٥/٤/٢٢ لەدیدرێکدا ڕفعەت عەبدوڵا لەگەڵ فەرماندەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر باسی لەهەوڵی دژەتیرۆر لەپاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستان کرد، وتی ئەم هێزە لەپێناو ئاشتی و ئارامی بەردەوام خوێن دەبەخشن بۆیە شایستەی دەستخۆشین،
لەدرێژەی دیدارەکە، وەهاب هەڵەبجەی سوپاسی پشتیوانی بەهێزی ڕفعەت عەبدوڵای بەرزنرخاند و قەڵغانی سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری پێشکەش کرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP