سەرۆک بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد

کوردستان
18:18 - 2025-04-22

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە و نوێبوونەوە لەناو ئۆرگانەکان و داڕشتنەوەی بەرنامە و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەرک و بەرپرسیارێتی لەناو حیزبدا رێکدەخەینەوە و بە بەرنامەی نوێ و نیشتمانییانە هێزی یەکێتی باشتر بەگەڕدەخەینەوە و گیانی یەکێتی بوون لەسەر رێبازی راست و رەوانی سەرۆک مام جەلال دەبوژێنینەوە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا نوێبوونەوە و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی یەکێتی بە گرنگ وەسفکرد و سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد کە پاڵپشتی ئەو هەنگاوانە دەکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP