وادەی هەڵبژاردنی پاپای نوێی ڤاتیکان راگەیەندرا

کوردستان
12:53 - 2025-04-29

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە کۆبوونەوەکان بۆ هەڵبژاردنی پاپای نوێ، لە کەنیسەی سیستین لە ڤاتیکان دەستپێبکات.

135 کاردیناڵ کە لە وڵاتانی جیاوازی جیهانەوە روو لە ڤاتیکان دەکەن، لە رۆژی حەوتی مانگی داهاتووەوە دەچنە کەنیسەی سیستین و کار بۆ هەڵبژاردنی پاپای ڤاتیکان دەکەن.

لەناو ئەو کەسانەی خۆیان بۆ پۆستی پاپا کاندید کردووە، رۆژانە بەیانیان دوو جار ئێواران دوو جار دەخرێنە دەنگدانەوە.

لە هەر جارێک دەنگدان بە کاندیدەکان و یەکلانەبوونەوەیان وەرەقەی دەنگدانەکان بە ماددەیەکی کیمیایی دەسووتێنرێن و دوکەڵێکی رەش لە دووکەڵکێشی کەنیسەکە دێتە دەرەوە.

هەرکاتێکیش لە دووکەڵکێشەکەوە رەنگی دووکەڵەکە بۆ سپی گۆڕدرا، مانای رێکەوتن و بوونی پاپایەکی نوێی کاسۆلیکییە لە جیهاندا.

لویس ساکۆ پاتریارکی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی عێراق یەکێکە لە کاندیدانی شوێنگرتنەوەی پاپا فرانسیسکۆ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP