کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کوردستان
12:48 - 2025-04-29

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی، پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ، ئاسمان  پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژهەڵاتی هەرێم نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران و هەورە بروسکە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەینێشوە، کەشناسی دەڵێت، ئاسمان پەڵەهەوردەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکور نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەوادا، پلەی گەرمییش بەراورد بە ئەمڕۆ، بە (1-2) پلەی سیلیزی بەردەبێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP