سێ جوتیاره كورده‌كه‌ی گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان، كه‌له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده سکاڵایان له‌سه‌ر تۆماركرابوو، دادوه‌ری دادگای دووبز بێتاوانیی سەلماندن.
ئەمڕۆ 4ی ئایاری 2025 دادگایی دووبز بێ تاوانیی جوتیارە کوردەکانی سه‌لماند، كه به‌تۆمه‌تی داگیكردنی زه‌وی له‌لایه‌ن (عه‌ره‌بی هاورده) سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركرابوو.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پارێزەری جووتیارە کوردەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی دادگا لە پەڕاوەکەی روانی و دەرکەوت کە زەوییەکان بەناوی باوباپیری جوتیارەکوردەکانەوه‌یه، بڕیاریدا كه سكاڵای سكاڵاكاران بێ بنه‌مایه‌و مافی دایە جووتیارەکان و بێتاوانیی سه‌لماندن.
لایخۆشیەوە، محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی کورد لە سەرگەڕان رایگەیاند، ئەمرۆ ماف بۆ خاوەن ماف گەڕایەوە و ئامادەن لە هەموو کەیسەکان لە دادگا ئامادەبن بۆئەوەی مافەکانیان بۆ بگەڕێندرێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP