هەسەدە پوچەڵکردنەوەی هێرشی شانەیەکی تیرۆریستانی داعشی راگەیاند و دەڵێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی و سەقامگیری هەمیشە وریا دەبین.
هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: هێزەکانیان هێرشێکی شانەیەکی تیرۆریستی داعشیان بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانیان لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزور پوچەڵکردەوە.
ئاشکرایشیکرد: تیرۆریستانی داعش بە بەکارهێنانی چەکی قورسی لە جۆری ئاڕ پی جی، هێرشیان کردووتە سەر بارەگای لیوایەکی سەر بە هێزەکانمان و شەڕڤانانی هەسەدەش وهڵامی تیرۆرستانی داوەتەوە ناچاریان کردوون، هەڵبێن.
ههسهده دووپاتی دەکاتەوە: بە وریاییەوە دەمێنینەوە لە دەستەبەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی دانیشتوانی ناوچەکە، هەروەها بەردەوام دەبین لە ئەرکی خۆمان لەناوبردنی شانە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP