جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا کۆبووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٥/٥ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گلێن مایڵز، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان ئوسترالیا و هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و چەند پرسێکی هاوبەش و جێی بایەخی نێوان هەردوولا، تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا بە گرنگیەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی ئوسترالیا و هەرێمی کوردستانیان ڕوانی و خواستیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەشی نێوانیان دووپات کردەوە، هەروەها هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر بنەمای گفتووگۆ و لێکتێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستوور چارەسەر بکرێت، لەپێناو بەرقەراربوونی ئاشتیی و ئارامی بۆ ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتیمان و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP