دەستەی گشتیی كەشوهەوا و بوومەلەرزەزانیی
عێراق بڵاویكردەوە، سەعات 8:26 دەقیقەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی نوێ لە كەركوك
روویدا.
دەستەكە دەڵێت، بوومەلەرزەكە بە گوڕی
3.1 پلە بووە بە پلەی رێختەر.
ئەمە سێیەم بوومەلەرزەیە لە دوێنێوە
كەركوك و هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، دوای ئەوەی دوێنێ ئێوارە بە هەمان شێوە بوومەلەرزەیەكی
دیكە بە گوڕی 3.6 پلە لە دەوروبەری كەركوك روویدا، هەروەها هەر دوێنی بوومەلەرزەیەك
لە قەزای تەقتەقی دا و هاوڵاتیان هەستیان پێكرد، بەڵام گوڕەكەی دیاریی نەكرا.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سیروان ساڵح شارەزای
بواری کەشناسی و بومەلەرزەزانی رایگەیاند لە ماوەی هەفتەیەکدا رەنگە بومەلەرزە لە
چەند ناوچەیەکی هەرێم رووبدات.
شارەزاکە دەڵێت، بەهۆی بەردەوامیی جوڵەی
پلێتەکان و کۆبوونەوەی وزەی ناوەکی، لەم
هەفتەیەدا ئەگەری
بومەلەرزەیەک لەنێوان (3 تا 4) پلە بە پێوەری رێختەر هەیه.
دەشڵێت، بومەلەرزەکە مەترسیی لێناکەوێتەوە
پێشبینی لە نێوان کەرکوک-چەمچەماڵ، هەولێر و سلێمانی، ناوچه سنوورییەکانی خۆرهەڵاتی
گەرمیان و هەڵەبجە، تا دەگاتە پێنجوێن رووبدات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP