ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی ٦ی ئایاری٢٠٢٥، (فەهمی بورهان) سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پێشوازی لە (محەممەدئەمین) نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان کرد.
سەرەتای دانیشتنەکە بە گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەی جووتیاران و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان لەڕێگەی جێبەجێکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی (هەڵوەشاوە) دەستیپێکرد.
دواتر گفتوگۆ لەسە ئەو سکاڵایەی وەزارەتی بەرگری عێراق کرا کە لەسەر ناوبراو و جووتیارانی کەرکووک لە دادگای دووبز تۆماری کردبوو، ئەویش لەسەر بنەمای ئەو ڕاپۆرتەی کە لێژنەی لێکۆڵینەوەی ڕاستییەکان پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عێڕاقی فیدراڵ کردبو و ڕاسپاردەکانی خۆی لە ڕاستیەکان لاداوەو بەوجۆرە داڕێژراوە کە نوێنەری جوتیاران خاوەن ماف تۆمەت بار ئەکات.
لە کۆتاییدا سەرۆکی دەستە ئامادەیی دەستەی دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک بەپێیی توانا خزمەت بە کێشە و گرفتەکانی جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان بکات بە مەبەستی چارەسەرکردنیان و سەبارەت بە ڕاپۆرتی پێشنیاز کراویش سەرۆکی دەستە بڕیاریدا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی لێ ئاگادار بکاتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP