وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی بڵاوكردهوهو ئاماژهی بۆئهوهكردووه:" رۆژی پێنجشەممە 8ـی ئایاری 2025، هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 4ـی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت."
باسی لهوهشكردووه:" دوای ئەوەی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە".
هاوکاریی دارایی هاوپهیمانان بەشێکە لەو پشتیوانییەی کە هاوپەیمانان پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی دەکەن لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی و بەرگری هەرێمی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP