لیژنه‌ی چاودێریی له په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی منداڵان له دایه‌نگه‌و باخچه‌كانی منداڵان ئاشكرا كرد‌و رایگه‌یاند، به‌پێی زانیارییه‌كانیان به‌شێك له‌و دایه‌نگه‌و باخچانه‌ی منداڵان، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان بخه‌وێنن (حه‌بی خه‌و)یان ده‌ده‌نێ.
له به‌رنامه‌ی (چاو‌دێر) كه له‌لایه‌ن پێشكه‌شكار محه‌مه‌د عه‌لی له كه‌ناڵی كه‌ركوك په‌خشده‌كرێت، مامۆستا سامان مه‌جید یاریده‌ده‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیژنه‌كه، رایگه‌یاند:"به‌پێی زانیارییه‌كانیان به‌شێك له باخچه‌كانی منداڵان به‌تایبه‌تی (دایه‌نگه‌و باخچه ئه‌هلییه‌كان) بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان بخه‌وێنن، (حه‌بی خه‌و)یان ده‌ده‌نێ."
له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كێك له باخچه‌كانی منداڵانش ئه‌وه‌یخسته‌ڕو كه:"به‌شێك له‌و باخچانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بایه‌خ نه به پاك و خاوێنی خواردن و خواردنه‌وه، جێگه‌و رێگه‌و یاریگاو سه‌لامه‌تیی منداڵان و پارێزگاری‌یان له كاره‌با ناكه‌ن"
مامۆستا سامان له‌و به‌رنامه‌یه‌دا وتی:"ئه‌و باخچه‌یه وێڕای ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌تی ره‌سمی نیه، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیشی هه‌بێت، بڕیاری داخستنی ده‌ده‌ت، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێنماییه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردووه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP