پارێزگاری کەرکوک پێشوازیکرد لە سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق

کوردستان
13:40 - 2025-04-30

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، پێشوازیکرد لە باڵیۆز تۆماس سيلەر سەرۆکی نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق.

لەدیدارێکدا کە جێگر و ژمارەیەک لە یاریدەدەر و راوێژکارانی پاريزگار ئامادەی بوون، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا جەختیکردەوە کە ئاسایش لە پارێزگای کەرکوک بەرقەرارە و لە رووی ئابوورییەوە گەشەی بەرچاوی کردوە و پشتیوانیانین.

لە بەرامبەردا پارێزگاری کەرکوک، جەختیکردەوە لە پێشەنگی کارەکانی ئیدارە و تیمی حکومەت دانانی بناغەی سەقامگیری و پێکەوەژیان و گەشەپێدانی ئابووریی و پێشخستنی کەرتی پەروەردە و فێرکردنە. 
راشیگەیاند پرۆژەی گەورەمان لە بواری وزە هەیە و لە بواری پەروەردەش چەندین قوتابخانە پێوەری نێودەوڵەتی پەیڕەو دەكەن، هەروەک بایەخی تەواویشمان بە زیادکردنی پانتایی سەوزیی داوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان و پێدانی مافی ژنان و پشتیوانیکردنی پێکهاتەکان لە پێناو کەرکوک و داهاتووی دانیشتووانەیەکی، بەشێكن لە هەوڵەکانی ئیدارە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP