مەکتەبی سیاسی: یهكێتی هەمیشە پشتیوانی چینی كرێكاران بووە
لە یەکی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاراندا، پیرۆزباییەكی گەرم لە گشت كرێكاران و رەنجدەرانی بازوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەین.
لە مێژووی كوردستاندا كرێكاران وەك چینێكی كاریگەر، وێرای خەباتی چینایەتیان بۆ بەدیهێنانی مافە پیشەییەكانیان ، لە خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەییشدا بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كورد پێشەنگ بوون و قوربانییەکی زۆریان داوە
لەم بۆنە مێژوییەدا کە لە جیهاندا بۆ رێزلێنان لە خەباتی کرێکاران دیاری کراوە ، تەئكید لە سیاسەتی نەگۆڕ و چەسپاوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەینەوە كە هەمیشە پشتیوانی چینی كرێكاران بووە بۆ جێبەجێكردنی گشت مافەكانیان لە پێناوی نەهێشتنی چەوساندنەوەی چینایەتی و چەسپاندنی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی هەردوو یاسای نوێی کار و یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی کە لە سایەیاندا ژیانێکی شایستە بۆ كرێكاران فەراهەم بکرێت
درود بۆ گیانی پاكی ئەو كرێكارانەی لە تێكۆشان و مەیدانی كاردا گیانیان بەخشیوە،
سەركەوتن بۆ خەباتی سەندیكایی و پەرەپێدانی ناوەرۆکی کۆمەڵایەتی تێکۆشانی دیموکراتی و نیشتمانیی لە پێناوی بەدیهێنانی مافەكانی كرێكاران دەخوازین
پیرۆزە یەکی ئایار
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پهیامی پیرۆزبایی رفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەبۆنەی هاتنەوەی (یەکی ئایار) جەژنی کرێکارانی جیهان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لەتێکڕای کرێکارانی کوردستان بەتایبەتی و کرێکارانی جیهان بەگشتی دەکەم، پیرۆزباییەک شایستەبێت بەرۆڵی گرنگی کرێکاران لەبونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا.
یەکێتی بەچاوی رێزو پێزانینەوە سەیری رۆڵی بنیادنەرانەی کرێکارانی کوردستان دەکات و ئێوەی رەنجدەرانی بیروبازوی کوردستان نوێنەرایەتی بەدیهێنانی گەشەپێدان و بیناسازی وڵات دەکەن. هەمیشە هاوکارتانین بۆ چەسپاندنی زیاتری یاسا هاوچەرخەکانی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
هەربۆیە لەم یادە پیرۆزەدا پاڵپشتی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ کرێکاران و هێنانەدی سەرجەم مافە پیشەیی و سەندیکایەکانتان.
لەجەژنی کرێکارانداو هەمیشە سڵاو لەگیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لەکاتی کارکردن و بونیادنانەوەی وڵاتدا گیانی پاکیان بەخشی و بوونە شەهیدی ئاوەدانکردنەوەی وڵات.
رفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بۆنەی (١)ی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاران ئاسۆ مامەند پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە
بە بۆنەی (١)ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی کرێکارانی کوردستان، کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکەم.
کرێکاران چینێکی زەحمەتکێشن و بزوێنەری وڵاتن، سەرجەم ئەو پێشخستن و پێشکەوتنانەی کە لە وڵاتدا دەستەبەر دەبن، بەری رەنج و ماندووبوونی کرێکارانە.
لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بایەخی زیاتر بە دەستەبەرکردن و پاراستنی مافەکانی کرێکاران بدەن، لە هەردوو کەرتی گشتیی و تایبەتدا، هەروەها دەبێت ژینگەیەکی گونجاو و سەلامەتریان بۆ دابین بکەن و ماف و خواستەکانیان لەبەرچاو بگیرێت.
دووبارە (١)ی ئایار لە سەرجەم کرێکاران پیرۆزبێت
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پهیامی پیرۆزبایی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران
یەكی ئایار؛ جەژن و رۆژی جیهانیی کرێکاران، ئێمە
لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم كرێكارانی
کوردستان، عیراق و جیهان دەكەین.
گەشەسەندن و پێشکەوتن لە داهێنانی ئامێرەکان بۆ
کارئاسانی و هاوکاریکردنی کرێکاران و کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانیان،
پێگە و رۆڵی کرێکاران
لە ئاوەدانی، گەشە، بنیادنانی وڵات و پێشکەوتندا لە هەردوو کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتدا
گرنگ و کاریگەرە، کرێکاران دەستێکی باڵایان هەیە و خزمەتەکانیان بە هەموو تاکێکمان
گەیشتووە.
پێویستە حکومەت و سەندیکاکانی کرێکاران سەرسەختانەتر
داکۆکی لەسەر ماف و داخوازییەکانیان کرێکاران بکات قسەکردن و بەرگریکردن لە مافەکانیان
نەبەستێتەوەبە تەنها بە رۆژێکەوە کە یەکی ئایارە، ئێمە پێداگری تەواو دەکەین لە بەدەستهێنانی مافەکانی
کرێکاران باشکردنی ژیان و گوزەرانیان لەڕێگەی هاوکاریکردن و دەرکردنی یاسا شایستە
بە ژیانیان و سەلامەتی و رەچاوکردنی کاتژمێرەکانی کارکردن.
بەداخەوە تائێستا
وەک پێویست یاساکان لە خزمەتی کرێکاران جێبەجێ ناکرێت و هەلومەرجی کار، سەلامەتی ژیان
و ئاستی گوزەرانیان بە ئەندازەی کۆششی ئاوەدانی و کاری جوانیان نییە و هەوڵی باشتر
و بەپەلە نادرێت بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ کرێکاران، دەبێت زیاتر لە پرۆژەکانی
وەبەرهێنان گرنگی بە پاراستنی ژیانی کرێکاران بدرێت و سەلامەتیان بۆ دابینبکرێت.
درود و سڵاو بۆ گیانی ئەو کرێکارانەی ژیانیان بۆ جوانکردنی ژینگە و پێشکەوتنی وڵات بەخشیوە،
هیوای دابینکردنی ژیانێکی شایستەیان بۆ دەخوازین.
باڵیۆز، د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزاوەی
سەرۆک جەلال تاڵەبانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP