کار و گفتوگۆی لیژنەکانی دیداری یەکێتی بەردەوامە

کوردستان
11:21 - 2025-04-24

کار و گفتوگۆی لیژنەکانی دووهەمین دیداری گشتی یەکێتی بەردەوامە ، کە پێکدێن لە 7 لیژنە و زیاتر لە 70 پرۆژە و 2 هەزار پێشنیار تاوتوێدەکەن.
ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دیداری گشتی یەکێتییە، بەبەشداری ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی کار و گفتوگۆی لیژنەکانی دووهەمین دیدار، کە پێکهاتوون لە 7 لیژنەی (ژنان، پەیکەر و ئۆرگانەکانی حزب، گەنجان، پەیوەندییەکان،حکومەت، ناوچە دابڕێنراوەکان و ماددەی 140، پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان و شەهیدان) و لە کۆنفرانسەکانی پێشوودا، زیاتر لە 70 پرۆژە و 2 هەزار پێشنیاریان پێشکەشکراوە، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
پێشتر ی.ن.ک بۆ ئەنجامدانی دووهەمین دیداری گشتی یەکێتی 9  كۆنفرانسی ئامادەکاری لەشارەکانی ‌(موسڵ، بادینان ،هه‌ولێر،كۆیه، كه‌ركوك،هه‌ڵه‌بجه‌،سلێمانی،گه‌رمیان، ئیدارەی راپه‌ڕین)ئەنجامدا و زیاتر له‌ 12 هه‌زار و 500 ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌كێتی به‌شدارییان تێداکرد.
دوێنێ چوارشممە، یەکەمین رۆژی دووهەمین دیداری گشتی، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وبەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەکێتی لە هۆڵی یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی بەڕێوەچوو.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP