لە یەکی ئایار رۆژی جیهانیی کرێکاراندا، پیرۆزباییەكی گەرم لە گشت كرێكاران و رەنجدەرانی بازوو لە هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەین.
لە مێژووی كوردستاندا كرێكاران وەك چینێكی كاریگەر، وێرای خەباتی چینایەتیان بۆ بەدیهێنانی مافە پیشەییەكانیان ، لە خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەییشدا بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كورد پێشەنگ بوون و قوربانییەکی زۆریان داوە
لەم بۆنە مێژوییەدا کە لە جیهاندا بۆ رێزلێنان لە خەباتی کرێکاران دیاری کراوە ، تەئكید لە سیاسەتی نەگۆڕ و چەسپاوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەینەوە كە هەمیشە پشتیوانی چینی كرێكاران بووە بۆ جێبەجێكردنی گشت مافەكانیان لە پێناوی نەهێشتنی چەوساندنەوەی چینایەتی و چەسپاندنی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی هەردوو یاسای نوێی کار و یاسای خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی کە لە سایەیاندا ژیانێکی شایستە بۆ كرێكاران فەراهەم بکرێت
درود بۆ گیانی پاكی ئەو كرێكارانەی لە تێكۆشان و مەیدانی كاردا گیانیان بەخشیوە،
سەركەوتن بۆ خەباتی سەندیكایی و پەرەپێدانی ناوەرۆکی کۆمەڵایەتی تێکۆشانی دیموکراتی و نیشتمانیی لە پێناوی بەدیهێنانی مافەكانی كرێكاران دەخوازین
پیرۆزە یەکی ئایار
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP