به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێك 18 مامۆستاو خوێندكار بریندار بوون

کوردستان
18:40 - 2025-04-30


پاسێکی خوێندکاران لەکاتی گەڕانەوەی لەگەشت و سەیران لە سنوری شارباژێڕ وەرگەڕا و 18 کەس تێیدا برینداربوون کە سەرجەمیان مامۆستا و خوێندکارن.

سامان نادر بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: "پاسێکی خوێندکاران لەکاتی گەڕانەوەیدا لە گەشت و سەیران لە گوندێکی نزیک کونەماسی لە سنوری شارباژێر وەرگەڕا".

"بەهۆی رووداوەکەوە 18 کەس برینداربوون کە 16خوێندکار و دوو مامۆستان، لەئێستادا گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت، باری تەندروستیشیان جێگیرە"، بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی وای وت.

ئاماژەی بەوەشدا: "ئەو خوێندکار و مامۆستایانە لە خوێندنگای برایەتی بنەڕەتین لە سلێمانی".

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش لەو بارەیەوە رایگەیاند: "رووداوەکە سەعات 4ی پاشنیوەڕۆ لە نزیک گوندی کارێزە بووە، بەهۆی نەشارەزایی ڕێگاکە و کەمتەرخەمی شۆفێرەکەوە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP