وتەبێژی هەسەدە هۆشداری لەدووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا دەدات و دەڵێت: داعش سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوە و کردەوەی تیرۆریستییە.
ئەبگار داودا وتەبێژی رەسمی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە رایگەیاند: لەدوای دەستکەوتنی زانیاری ورد لەسەر چالاکی و جموجۆڵی چەکدارانی داعش لەنێو کەمی هۆڵ، ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بۆسەر کەمپەکە دەستیپێکردوە.
وتیشی:ئۆپراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری و چالاکیی و هەڕەشەکانی داعش بووە، کە لەم ماوەیەدا زۆر زیادیانکردوەو لەهەڵمەتەکەدا ژمارەیەک چەکداری داعشیان دەستگیرکردووەو دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشدا گرتووە.
وتەبێژی هەسەدە ئاماژەی بەوەشداوە: داعش دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لەدوای رووداوەکانی سوریا قۆستووەتەوەو لە کەمپی هۆلیش خۆیان رێکخستووەتەوە و چالاکییەکانیان فراوان کردووە، هەروەها هەماهەنگیان لەگەڵ دەرەوە کردووە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دژی هێزە ئەمنییەکانی رۆژائاوا و هاووڵاتیانی مەدەنی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP