كارمه‌ندێكی ته‌ندروستیی كه‌ركوك به‌هۆی توشبوونی به تای خوێنبه‌ربوون، دوای چه‌ندین رۆژ له‌مانه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێریی چڕدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستیی كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه:" ئه‌و كارمه‌نده ناوی (یادگار نوری)یه‌و ته‌مه‌نی 22 ساڵ بوو، دانیشتووی گوندی خدر شیرینی سه‌ر به ناحیه‌ی شوانه‌و كارمه‌ندی به‌شی فریاكه‌وتن بوو، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له ژێر چاودێریی چڕدایه."
باسی له‌وه‌شكرد كه :"به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی نیسانی 2025 گیانی له‌ده‌ست دا."
ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌پێی زانیارییه‌كان" ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک دوو کەس لە کەرکوک بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوه‌و دوو تووشبووی دیکەش تۆمارکراون."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP