بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایدەگەیەنێت بەڵێنەکانی هەڵبژاردن لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێدەکەن، هاوکات دید و بۆچوونی خۆی لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکان خستەروو، ئاماژەشی بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان دا.
سەرۆک بافڵ لە دیدارێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی کوردسات نیوز رایگەیاند:
- یەکێتی هەمیشە بەرز دەبێت و رۆژ بە رۆژ بەرزتر دەبێت
- ئەوەی دەیڵێم دەیکەم، سیاسەت بە جۆرە کلاسیکییەکە ناکەم
- من و کاک قوباد ژیانێکی قورسمان هەبوو، لە دایک و باوکمان دوور بوو، ئەوە ئێمەی کرد بەوەی ئەمڕۆ هەین.
-شانازی بەو کارانەوە دەکەم کە لە بەریتانیان کردوومن
- کوڕەکەم ناوناوە کۆبان، ئەو شەڕەی کە لە کۆبانێ کردیان زۆر گەورەیە، بەڵام کوڕەکەی من ناتوانێت بگات بە گەورەیی ئەو ناوە،بۆیە دەبێت هەر هەوڵبدات.
- من لە لاڤەی هاوسەرم جیابوومەتەوە، بەڵام هەمیشە پشتیوانی دەکەم، منداڵەکان بۆ من و لاڤە خان گرنگین
- فریای منداڵەکان و وەرزش دەکەم و پلانەکانم وەک خۆی جێبەجێ دەکەم، وەرزش بەشێکی سەرەکی تەندروستی مرۆڤە، وەرزش دەکەم بۆ ئەوەی سیاسییەکی باشم، هەموو ئیشەکانی خۆم خۆم دەیکەم
- ئەگەر سەرۆکی یەکێتی نەبوومایە، حەزمدەکرد رێکخراوێکی خێرخوازی دروستبکەم، دەمویست هاوکاری منداڵان بکەم
- حەزم لە ژیانی کوردستانە و کەم گەشت دەکەم، ژیان لەناو گەلی خۆت خۆشە
- پەیوەندییمان لەگەڵ هەموو حزبەکان زۆر باشە و بەرەو پێش دەچێت
- حەزم لە کاری میکانیکییە
- زۆر حەزم لە خوێندنەوەیە و خولیای خوێندنەوەم هەیە، رۆژانە نیو سەعات بۆ 40 خولەک کتێب دەخوێنمەوە، بەڵام حەزم لە خوێندنەوەی ئەلیکترۆنی نیە، کتێب خوێندنەوەم زۆر پێشخۆشترە، حەزم لە ستراتیج و مێژوو و هەموو بابەتەکانی دیکەش دەخوێنمەوە.
- لە وەرزشدا هەموومان گروپی مانچستەر یونایتدین،
- کاک قوبادم زۆر خۆشدەوێت و نزیکترین کەسمە لە ژیانمدا
-هەموو شەڕەکانی کردوومانە قورس بوون، بەڵام شەڕێکمان لە دەوروبەری بەغدا زۆر ماندووی کردین
- خەڵک ئازادە چۆن بیردەکاتەوە، ئێمە نەهاتووینەتە سەر حازری
- حەزم لە سەرۆکایەتی و هاوسەرۆکی نەبوو، پێشنیار کرا سێ سەرۆکایەتی هەبێت، هاوسەرۆکییەکەمان ئەزمونێکی تاڵ بوو بۆ من و حزبیش
- هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ کاک لاهور نەماوە و قەتیش نابێت، هیچ سودی بۆ حزب و بۆکەس نیە، ئەو وای لەخۆی کرد، کەسێک لە دواوە خەنجەرت لێبدات هەرگیز شیاوی لێبوردن نابێت
- کاک لاهور بە هێزی یەکێتی هیچی پێنەکرا و نەیکرد، بەمانەی ئێستا لە دەورین هیچ ناتوانێت بکات
- پەیوەندییمان لەگەڵ حزبە ئیسلامییەکان باشە و ئۆپۆزسیۆنێکی باش و بەڕێزن و قەت حەز ناکەم عەزێت بدرێن.
-لەگەڵ محەمەدی حاجی مەحمود پەیوەندییمان باشە و ئێمە لە ناکۆکییەکەیاندا پشتیوانی کاکە حەمەین، بەڵام ئێمە دەستوەردان لە کاروباریان ناکەین و جوان نیە.
-کێشەکانی گۆڕان کاری خۆیانە و لەگەڵ هەردوو لایەندا دادەنیشین، بەڵام بیرمان ناچێت گۆڕان کوردستانی تێکدا و باڵانسی هاوسەنگی تێکدا، زۆر قورسە گۆڕان ببێتەوە بە گۆڕانێکی بەهێز.
- کاک شاسوار قسە دەکات کە خۆی دەزانێت جێبەجێ ناکرێت، لە هەڵبژاردندا بەڵێن دەدات و قۆڵی خەڵک دەبڕێت، ئەو سیاسەت بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت، کاک شاسوار هەمان چارەنوسی گۆڕانی دەبێت.
- کاک شاسوار ئەگەر کورسییەکانمان بداتێ، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی هەرێم دەبەم، با بمانداتێ، بەڵام نایدات و هیچ ناکات
- هیچ پەیوەندیم لەگەڵ کاک مەسعود نیە.
سیاسەتم زۆر بەجدی وەرگرتووە و سەرکەوتووش دەبم، گەلەکەمان شیاوی ئەوەیە کە ژیانێکی باشتری هەبێت، مەبەستم هەموو کوردستانە.
- لە هەڵبژاردنەکاندا هەندێک بەڵێنم بە خەڵکی دا، کە دەڵێم دەیروخێنم، واتای ئەوە نیە کە حکومەت دەروخێنم، بەڵکو مەبەستم ئەوە بوو کە یەک حزب نامێنێت
- لەگەڵ کاک مەسرور کۆدەبینەوە و دڵم بە کۆبوونەوەکان خۆشە، ئەنجامی باشی دەبێت،ئەگەر لێمان تێکنەدەن.
- ئەم ناوچەیە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بە دەسەڵاتدارانی عیراقم گوت نرخی نەوت زۆر دادەبەزێت و دێتە خوار 45 دۆلار، کاک مەسروریش ئەوە دەزانێت، زۆر ئاساییە لە کوردستان یەکتر بدرێنین، بەڵام دەبێت لە بەغدا بەشێوازێکی دیکە سیاسەت بکەین، کورد یەکڕیز نەبێت ناتوانین گەلەکەمان بپارێزێت
- لە هەڵبژاردندا باسی تەوتینم کرد، دوای گفتوگۆ کردن ئەو خاڵانەمان لابرد کە لە هەژماری مندا هەبوون، دەکرێت خاڵە باشەکانی تەوتین و هەژماری من بکەین بە سیستمێک
- من لێرە باس لە دانوستانی تایبەتی خۆمان لەگەڵ پارتی ناکەم، کاری ئێمە ئەوەیە جیاوازییەکان لە یەکتر نزیک بکەینەوە، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکێک کە خزمەتی گەلەکەمان بکات.
- یەکێتی لە ساڵێک لەمەوپێش باشترە، ساڵێکی دیکە لەمساڵ باشتر دەبێت، رەنگی جیاوازمان هەیە، بەڵام لە کۆبوونەوەکان باسی دەکەین، نەک لە راگەیاندنەکان باسی ناکەین، کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە یەکێتیدا دەکەین و گەنجی دەکەینەوە
-ئێمە پارێزگاری کەرکوکمان دانا، کە وڵاتی زۆر گەورە گەورە دژی بوون، بەڵام دانانی قورس نەبوو
- بەرنامەی بردنەوەی کەرکوک نوێ نیە، شت بە بەرنامە دەکرێت، زۆنی سەوز نەمابوو رەنگاو رەنگ بوو، بەرنامەمان بۆ هەڵبژاردنی عیراق داناوە و ئامادەیە، ئەگەر کورد یەک بێت یان بە جیا بێت ئێمە ئامادەین، بەڵام حەزدەکەین بە یەک لیست دابەزین
- کاک رەفعەتم کردە جێگری سەرۆکی یەکێتی بۆ کاروباری حزبی
- من تاکە کەسێکم لە ناو یەکێتیدا،ئەگەر تیمم لەگەڵ نەبێت هیچم بۆ ناکرێت
- من گرنگی بە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان دەدەم، من دەمەوێت پێکهاتەکان نوێنەرایەتی خۆیان بکەن، حەزیش دەکەم لەم پەرلەمانە یاسایەک دابنێین کە پارێزگاری لە پێکهاتەکان بکات.
- من سیاسەت لە بەغدا دەکەم، هەولێر پایتەختی کوردستانە و موڵکی حزبێک نیە، گرنگە لە هەولێر مەکتەبی سیاسیمان هەبێت، بەغدا پایتەختی عیراقە و زۆرینەی بڕیارەکان لە بەغدا دەدرێت، سیاسەت لە بەغدا دەکرێت، بۆیە مەکتەبی سیاسیمان لە بەغدا هەیە.
- لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار هیچ دانوستان ناکەین و ئیستحقاقی یەکێتیە و گفتوگۆی لەسەر ناکەین، پێشتر رێکەوتنی ستراتیژی هەبوو، بەڵام پارتی شکاندی
-- چەندین جار کێشەی مووچە هەبووە، کاک قوبادی چاکی کرد، پەیوەندییمان لەگەڵ زۆرینەی لایەنەکانی عیراق زۆر باشە.
- ئەو گروپانەی لە دەرەوەی یاسان دەبێت بچنەوە ناو یاسا، یان پارچە پارچە بکرێن، ئەوان بۆیان نیە بڕیار بدەن.
- قبوڵی ناکەین موشەکبارانمان بکەن، یەک موشەکمان تێبگرن ئێمە چواریان تێدەگرین کردوومانەوە و دەیکەین.
-سیاسیەتی یەکێتی بۆ نەوت و غاز سیاسەتێکی لۆجیکیە، ئێمە لە کەیسی نەوت رازی نین، ئەو هەڵانەی هەن با نەیهێڵین، با یەکەمجار غازەکە بۆ ناوخۆی کوردستان بەکاربهێنین، دوایی ئەگەر پێویستمان بە غاز نەما دەکرێت غاز بنێرین بۆ بەغدا و دەرەوە، سیاسەتی ئێمە بۆ غاز و نەوت شەفافیەت و دادپەروەرییە
-لەناو کۆبوونەوەدا پێم وتراوە نرخی نەوت دەهێنرێتە خوار 45 دۆلار
- ئێمە دەمانەوێت حکومەتی ئەمجارە باشتر بێت
- کێشەی گەورەمان لە مووچەدا دەبێت و دەترسم بەغدا نەتوانێت مووچە بدات.
- پەیوەندی زۆر باشم لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێدا هەیە و هەموو هەفتەیەک قسە دەکەین، زۆر بە وردی چاودێری دۆخی سوریا دەکەم، ئەوەی ئێستا زۆر گرنگە ئەوەیە کورد مافی خۆیان بەدەستبهێنن، خۆشبەختانە دانوستانەکان لەگەڵ سوریا باش رۆیشتووە، ماوەی 23 رۆژە ئاگر بەست راگەیەندراوە و هیوادارم بەردەوام بێت.
- دەتوانن سود لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان وەربگرن، بەڵام با هەڵەکانی ئێمە دووبارە نەکەنەوە.
- تورکیا وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەکە، دوای گۆڕانکارییەکانی یەکێتی زانیاری هەڵەیان بۆ تورکیان نارد، تورکەکان داواکاریان هەبوو، ئێمە جێبەجێمان نەکرد، ئەوان ئێستا تێگەیشتوون، ئێمە دەمانەوێت وەک مام جەلال مامەڵە لەگەڵ ئەم کێشەیە بکەین.
- پە*کە*کە بە تیرۆرست نازانم، من ئەو وشانە بەکارناهێنم، ئێمە دەتوانین هاوکاری تورکیا بین بۆ گفتوگۆ و ئاشتی، ئێمە لەم شتانەدا هاوکاریانین، بەڵام ئیشی ئێمە نیە خوێنی کورد بڕێژین، واز لە کوردایەتی ناهێنین بۆ ئێمە کوردایەتی هەر قسە نییە.
- سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا زۆر واقعیە
- رێکنەکەوتنی ئەمریکا و ئێران کاریگەری لەسەر عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت، عیراق دەبێت پیشانی ئەمریکا و ئێرانی بدات، کە عیراق بەشێک نیە نە لە ئەمریکا و نە لە ئێران، ئەمریکا زۆری بۆ عیراق کردووە، عیراق وڵاتێکی ستراتیژییە و هەموو جیهان دەیانەوێت پەیوەندییان لەگەڵیدا هەبێت
- پەیوەندیم لەگەڵ د. بەرهەم و کاک مەلا بەختیار نەماوە.
- سلێمانی ئەگەر ئازادی رادەربڕینی تێدا نەبێت، هەڵە دەکەین، ئێمە دەبێت گوێ لە گەلی خۆمان بگرین و واجبی منە کە کۆببمەوە لەگەڵ ئەوانەی کێشەیان هەیە و ناڕازین.
- یەکێتی چەند بەهێز بێت،ئەوەندە دەتوانین یارمەتی خەڵکی خۆمان بدەین.
- ئەگەر لە چێشتخانەیەک پێویستم بە پاسەوان بێت، ئەوە واتای ئەوەیە من ئیشی خۆم باش نەکردووە و شارەکە ئەمین نیە، بۆیە پاسەوانم نیە لەو شوێنانە، پاسەوانی زۆر واتای ئەوەیە کە لە گەلی خۆت دەترسیت.
- لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان ئەوەم کرد کە لەگەڵ خەڵک قسە بکەم، هەڵمنەبژارد خۆم وام بەو ستایلەم، من نواندن ناکەم، پرۆسەی هەڵبژاردن خۆش بوو، عیراقیش بەڕێوەیە.
- هەڵەکانی پێشوو دوبارە ناکەینەوە، خەڵک متمانەی بە یەکێتی کردەوە، لەم هەڵبژاردنەدا یەکێتی ئیشی پێدەکرێت، یەکێتی پەیوەندی باشترە، دۆستی زۆرترە
- جیا کردنەوەی خەڵک کارێکی هەڵەیە، ئەم هەرێمە بە خوێن دروستکراوە، بە خوێنی یەکێتی زیاتر،ئەوانی دیکەش شەهیدیان داوە.
- بەڵێنەکانی هەڵبژاردن پشتیوان بە خوای گەورە جێبەجێ دەکەین
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP