لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوا کۆبوونەوەی خۆی پێش دیدارە گەورەکەی (دیداری یەکێتی) رێکخست.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی د.یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو و تاوتوێی دوا ئامادەکارییەکانی تایبەت بە دیداری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا. راپۆرتی ئامادەکاری خوێندرایەوە و سکرتاریەتی دیدار راسپێردرا کاریان لەسەر بکات بۆ ئەوەی دیداری گەورە رەنگدەرەوەی ویست و روانگەی هەزاران تێکۆشەری یەکێتیی بێت کە لە نۆ کۆنفرانسی دەڤەرە جیاجیاکاندا خستویانەتە روو.
بڕیارە دیدارە گەورەکەی یەکێتی رۆژی ٢٣/٤/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و سەرپەرشتیاری دیدار بەڕێوەبچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP