عێراق 38 هاوڵاتی ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كاته‌وه‌

کوردستان
21:59 - 2025-04-24

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت: 38 کەسی بیانی کە بەشیوەی نایاسایی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییەکان لە خاکی عێراق نیشتەجێبوون دیپۆرتی وڵاته‌كانیان کرانەوە.

عەقید عەباس بەهادلی، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: فەرمانگەی باری کەسێتی و پاسپۆرت و مانەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مانەوە، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی 38 هاوڵاتی بیانیان جێبەجێکرد، کە بەشیوەی بەشیوەی نایاسایی لە عێراق نیشتەجێ ببوون.

وتیشی: ئەو کەسانە بە ڕەگەزنامەی جیاوازن و پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەیان دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییە پێویستەکان ئەنجام دراوە.

ئەو هەنگاوەی عێراق لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی وڵاته‌كه‌دایه‌ بۆ پێداچونەوە بەمافی نیشتەجێبون و کارکردنی هاوڵاتیانی بیانی و جێبەجێکردنی یاساکانی مانەوە لە وڵاتدا، کە لە ماوەی ڕابردودا چەندین هەڵمەتی هاوشێوە ئەنجام دراون.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP