لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی پێش دیدارە گەورەکەی (دیداری
یەکێتی) رێکخست.
کۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی د.یوسف گۆران ئەندامی
مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو و تاوتوێی دوا ئامادەکارییەکانی تایبەت بە دیداری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرا،و راپۆرتی
ئامادەکاری خوێندرایەوە و سکرتاریەتی دیدار راسپێردرا کاریان لەسەر بکات بۆ ئەوەی
دیداری گەورە رەنگدەرەوەی ویست و روانگەی هەزاران تێکۆشەری یەکێتیی بێت کە لە نۆ
کۆنفرانسی دەڤەرە جیاجیاکاندا خستویانەتەروو.
بڕیارە دیدارە گەورەکەی یەکێتی رۆژی 23ی4ی2025 بە
ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و
بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و
سەرپەرشتیاری دیدار بەڕێوەبچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP