بڕیارە سەعات 10ی سەرلەبەیانی رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 20و21ی نیسانی 2025 کۆنفرانسێکی زانستی لەهۆڵی عززەدین مستەفا رەسوڵ لە هۆتێل گراند میلینیۆم بەڕێوەبچێت.
کۆنفرانسەکە، کۆنفراسێکی نێودەوڵەتییە و بەناونیشانی ووزە نوێبووەکانە و لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی تەکنیکی باکوور و زانکۆی پوترای مالیزی و کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری نەوت و گاز (کەرکووك) لە سلێمانی ڕێکدەخرێت.
ئامانجی کۆنفرانسەکە پەرەپێدانی رێگە و سیستەمی نوێیە بۆ سوودوەرگرتن و هەڵگرتن و بەکارهێنانی وزە نوێبووەکان لە خزمەت مرۆڤایەتیدا.
ئەم کۆنفرانسە، وەك کۆنفرانسی پێشووی هەوڵ دەدات دەرفەتێك بۆ پسپۆڕانی سەرقاڵی بوارەکانی وزەی نوێ بووەوە و کوالێتی کارەبا بخاتەڕوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشکەوتنی ئێستا و پێشکەوتن و رەوتەکانی داهاتوو لەم دوو بوارە گرنگانەدا، هەروەها ئەو بابەتانەی وەك: (ئۆتۆمبێلی کارەبایی، ئامێری کارەبایی و لێخوڕین، ئەلیکترۆنی کارەبا، ستراتیژییەکانی کۆنترۆڵکردن، چاودێریکردن و دەستنیشانکردن، هتد..)، کە پەیوەندییان پێوە هەیە، سەرەڕای ئەوەش کۆنفرانسی ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونی گەشەپێدانەکان و رەوتەکان و بەکارهێنانەکان دەبێت، لە توێژەران و ئەکادیمی و پیشەییەکان.
دیدگای کۆنفرانسەکە رۆڵی گرنگی پەروەردەی تەکنیکی دەخاتەڕوو لە گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکارهێنانی وزەی پاك و نوێ بووەوە بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو، لە جیهانێکدا کە تەکنۆلۆژیا لە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەتەوە.
ئەم کۆنفرانسە هەوڵ دەدات سەرچاوەی وزەی نوێ بووەوە بەرە و پێش ببات و سوود لە سروشتی تەکنۆلۆژیا لە ژیانی رۆژانەدا وەربگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP