مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی گشتی ى.ن.ک نوێترین و
گرنگترین كتێب په‌یوه‌ست به نووسین و ئه‌ده‌بیاتی سه‌رۆك مام جه‌لال بڵاوده‌كاته‌وه،
كه ده‌قی په‌سه‌ندكراوی هه‌ر سێ راپۆرتی كۆنگره‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می (ی.ن.ک)ە
و بۆ یه‌كه‌مجار له‌دووتوێی كتێبێكی نایابدا به‌ناونیشانی (راپۆرته‌كان) بڵاوده‌كرێته‌وه.
ئەم بەرهەمە وێستگەیەکی دیکەیە لە ئەرکی
پەرەپێدانی فیکری سیاسی یەکێتی و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەلایەن مەڵبەندەوە
رێورەسمی بڵاوکردنەوەی بۆ بکرێت.
له پێشه‌كی ناساندنی كتێبه‌كه‌دا، نووسه‌ر و
رۆژنامه‌نووس (ستران عه‌بدوڵا) ده‌ڵێت: "راپۆرتی سیاسی سەرۆک مام جەلال بۆ
کۆنگرەکان به‌شێكی گرنگی ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتی و ئه‌ده‌بیاتی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی گه‌لی كوردستانن، دیاره له‌و ناوه‌ڕاسته‌شدا به‌شێكی به‌رز و بڵندی
به‌رهه‌می نووسین و شرۆڤه و روانگه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال پێكدێنن.
كتێبی (راپۆرته‌كان) ئه‌ده‌بیاتی ره‌سه‌نی یه‌كێتی
له كایه‌ی حزبایه‌تی و خه‌باتی فیكری و سیاسی ده‌پارێزێ و بناغه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند
بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنی داده‌نێت له‌ڕێی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌كادیمیان
و توێژه‌رانی بواری مام جه‌لالناسی.
مه‌ڵبه‌ندی دراسات هەروەها بەنیازە راپۆرتی
سیاسیی كۆنگره‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م-یش لە دووتوێی دوو بەرهەمی تردا چاپ بکات.
بۆ ئەوەی تەواوی راپۆرتی کۆنگرەکان لە کتێبخانەی یەکێتیی و مێژووی دەوڵەمەندیدا پارێزراوبن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP