دوای چوار ساڵ وەک
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عیراق، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی رەسمی حەسەن تۆران دەستی لە
کارکێشایەوە.
لە بەیاننامەیەکدا حەسەن
تۆران رایگەیاندووە: هیوادارم ئەوەی لە جێگەم دەستبەکاردەبێت، سەرکەوتووبێت، منیش
هاوکارو پشتیوانی دەبم.
بەپێی زانیارییەکان
محەمەد سەمعان، وتەبێژو ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی کاندیدە بۆ وەرگرتنی
ئەو پۆستەو واش بڕیارە لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی دەنگی لەسەر
بدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە
ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، بەهۆی کێشەو ململانێ ناوخۆییەکانی بەرەکەوە ئەرشەد
ساڵحی لە سەرۆکایەتیکردنی بەرەکە دەرکرا، لە کۆتا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوکیش بەرەی تورکمانی بەسەر دوو باڵدا دابەشبوون و لە کۆی شانزە کورسی ئەنجومەن
تەنها ٢ کورسییان بەدەستهێناو دوو ئەندامەکەشیان بەسەر باڵی حەسەن تۆران و ئەرشەد
ساڵحیدا دابەشبوون.
جێی ئاماژەیە حەسەن
تۆران ماوەی چوار ساڵە سەرۆکی بەرەی تورکمانییەو تاوەکو ساڵی ٢٠١٤ سەرۆکی
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بووەو دواتریش بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP