بڕیارە سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كوبوونەوەیەک ئەنجامبدەن.
سۆزان مەنسور بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند: بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی (ی.ن.ک) كۆبوونەوە ئەنجامبدەن.
باسی لەوەشکرد: لەچوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراقدا پێدەچێت بەشداری دیداری سلێمانی بكات كە لەلایەن زانكۆی ئەمریكی لە عیراق – سلێمانی رێكدەخرێت، هاوكات چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ حزب و لایەنەكانی دیكەش كۆببێتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 10-4-2025 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەغدا كۆبووەوەو باسیان لە دوایین پێشهات و رووداوەكانی عیراق و ناوچەكە كردو جەختیان لە دوورخستنەوەی وڵات لە گرژییەكان كردەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP