ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسانی 2025، بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ به‌داعش و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)لە لادێکانی سنووری دێرەزۆر مەشق و راهێنانی سەربازیی ئەنجامده‌ده‌ن، هاوكات لە لادێکانی (حەسەکەو دێرەزۆر)ش دەوریە سه‌ربازییه‌كانیان له سنووره‌كه بۆ چه‌ندین سه‌عات سووڕاونه‌ته‌وه.
سەرچاوەیەک له هێزەکانی (هه‌سه‌ده) رایگەیاندووه :"هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی و به به‌شداریی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، مەشق و ڕاهێنانی شەوانەیان لە بنکە‌ی ئەلعومەر ئەنجامداوە، ئەمە دووەم شەوی مەشق و ڕاهێنانیانه كه دوو رۆژه لەسەر یەک ئه‌نجامی ده‌ده‌ن."
سەرچاوەكه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" له مه‌شق و راهێنانه‌كه‌دا بۆمبی رووناككه‌ره‌وه‌و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی به‌كارهاتووه"
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە شارۆچکەی (عەجاجە) لە لادێکانی حەسەکە، دەوریە سه‌ربازییه‌كانیان لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە نزیک ڕووباری فورات بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌عات له سنووره‌كه سووڕاونه‌ته‌وه."
ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌پێی زانیارییه‌كان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئاگربه‌ستی كاتیی له نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌و توركیا له به‌نداوی تشرین و پردی قه‌رقۆزاك راگه‌یه‌ندراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP