داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 6 ملیار دینارە

کوردستان
11:22 - 2025-04-18

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 12-4-2025 تا 18-4-2025، بڕی 6 ملیار و 444 ملیۆن و 719 هەزار و 117 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك بڕی 6 ملیار و 444 ملیۆن و 719 هەزار و 117 دینار بووە ، بەجۆرێك كە %78ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %22ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و ئەوەی دەمێنێتەوە بەشێوەی مقاسەیە.
 رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP