پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و كۆماندۆ به‌هه‌ماهه‌نگیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تيی ئۆپراسیۆنێك ئه‌نجامده‌ده‌ن

کوردستان
14:43 - 2025-04-12

هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوویان دژ بە چەکدارانی داعش ئەنجامدا و فەرماندەیەکیش رایدەگەیەنێت:" چەندین مۆڵگەی داعشمان خاپوور کردووە کە چەکدارەکان بۆ مانەوە بەکاریان دەهێنا".

لیوا روکن- زاتیار حەسەن زوبێر فەرماندەی فیرقەی چوار لە وەزارەتی پێشمەرگە رايگەیاند: " بەپێی زانیاریی هەواڵگری هەندێک جوڵەی چەکدارانی داعش لەو سنوورانە هەبوو، ئێمە بە رێککەوتن لەگەڵ ئۆپراسیۆنەکانی میحوەری دوو، هەستاین بە کیۆماڵکردنی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە".


" ئۆپراسیۆنەکە سنووری لیواکانی 22 و 9 و 32 گرتەوە، کە ناوچەیەک بوو لە نێوان هەرسێ لیواکە بوو کە جموجۆڵی داعشی تێدابوو"، لیوا زاتیار وایوت.

فەرماندەی فیرقەی چوار ئاشکراشی کرد:" چەکدارانی داعش مۆڵگەی کاتیان لەو سنورانە دانابوو و تێدا مابوونەوە، ئێمەش تەواوی ئەو مۆڵگانەمان خاپوور کرد".

 لە کۆتایشدا لیوا - زاتیار حەسەن زوبێر فەرماندەی فیرقەی چوار " هێزی هاوپەیمانان رۆڵێکی بەرچاویان لە ئۆپراسیۆنەکەدا هەبوو و پشتگیریان کردین، لە ئێستادا ئۆپراسیۆنەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و تەواوی پێشمەرگەکان بەبێ زەر و زیان کۆتاییان بە ئۆپراسیۆنەکە هێنا".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP