لە نوسراوێکى ڕەسمیدا رێبوار تەها پارێزگای كەركوك ڕەزامەندیی لەسەر بڕیاری دابەشكردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی كەرتی پەروەردە ڕاگەیاند، ئەوەش وەك بەشێك لەهەوڵەكانیان بۆ پاڵپشتیكردنی كەرتی پەروەردەو پێزانینی ڕۆڵی گرنگی لەكۆمەڵگەدا.
لە نوسراوەکەشدا هاتووە: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی بەپێی میكانیزمێك دەبێت كە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ڕێكخراوە، لەگەڵ پابەندبوون بەپرەنسیپێكی دادپەروەرانە، بەجۆرێك تەواوی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی شایستەن لەوەرگرتنی زەوی سوودمەندبن بێ جیاوازی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP