دانیشتنی پەرلەمانی عیراق – پارێزگای
هەڵەبجە لێدوانی تەلەفۆن
بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ
دەنگدان لەسەر پێنج پرۆژە یاسا کۆببێتەوە، کە گرنگترینیان پڕۆژەیاسای
بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیە.
لەو بارەیەوە سەباح شێخ حەبیب ئەندامی فراکسیۆنی
ی.ن.ک لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کەناڵی کەرکوکی راگەیاند هیوادارین لە دانیشتنەکەدا
بتوانین پرۆژە یاساکە تێبپەڕێنین و دەنگ لەسەر بەپاریزگابوونی هەڵەبجە بدرێت".
پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە چوار مادە پێکدێت ، رۆژی 2ی4 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنێکدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد، هەروەها لە رۆژی 4ی5ی2023 خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاساکە کرد.
ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 13ی 3ی 2014 بە رەسمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەک چوارەم پارێزگای کوردستان ناسێنرا و بووە چوارەم پارێزگا لەدوای هەولێر و سلێمانی و دهۆک، هەروەها پارێزگای 19ەمینە لەسەر ئاستی عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP