وەفدێکی باڵای ئێران وعیراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن

کوردستان
18:41 - 2025-04-18

ئەمڕۆ  18ی 4ی 2025 د. عەلی ئەكبەر ساڵحی، سەرۆكی پێشووی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و د. حسێن شەهرستانی، سەرۆکی رێکخراوی پوگواش و باڵیۆز د. فەرید یاسین، ئەندامی دامەزرێنەری رێکخراوی پوگواش سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و لەلایەن وەفدێکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە پێشوازیان لێکرا.

وەفدی میوان دوای خوێندنی سورەتی فاتیحە بۆ رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال، ئاماژەیان بە رۆڵی نیشتمانیی سەرۆک مام جەلال دا لە عیراقی نوێدا و وەک سەرکردەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیی هەموو عیراق، باسیان لەوەشکرد سەرۆک مام جەلال وەک سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ هەموو تەمەنی خۆی بەخشی بە گەلەکەی.

ئامانج لە سەردانی ئەم وەفدە بۆ شاری سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفراسی هەرێمایەتیی پوگواش -عیراق لە ژێر ناوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ چەکی کۆکوژ، بڕیارە رۆژی 19ی 4 لە شاری سلێمانی ببەسرێت و رۆژی 20ی 4 لەشاری هەڵەبجە کۆتایی دێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP