پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی ئامادەیەو 2هەزار زیندانی ئازادده‌كرێن

کوردستان
12:33 - 2025-04-12


به‌پێی پرۆژه‌ یاسایه‌ك كه‌ ئاماده‌كراوه‌ دوای كارابوونی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندبكرێت، هەزاران زیندانی بە لێبووردنی گشتیی لە هەرێمی کوردستان ئازاد دەکرێن.

  ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان  له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌:"پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی ئامادەیەو لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە. دوای کارابوونی پەرلەمان، پرۆژەکە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسند بکرێت."
 
 به‌پێی زانیارییه‌كان لە هەرێمی کوردستان 6 چاکسازیی هەن؛ دووانیان لە هەولێرن، دووانی دیكه‌ش لە سلێمانی و له‌ دهۆكش دوو چاكسازیی هه‌ن و  زیاتر لە 5 هه‌زارو 700 سزادراو لەخۆده‌گرن.  
 
 بە پەسندکردنی پڕۆژەیاسای لێبووردنی گشتییش، زیاتر لە 2000 زیندانی سوومەند دەبن و ئازاد دەکرێن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP