مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای
دیموكرات هەسەدە بە ماڵپەڕی مۆنیتەری راگەیاندووە، كۆنگرەیەك بۆ داڕشتنی
هەڵوێستێكی سیاسی هاوبەش لەنێوان هەموو لایەنە كوردییەكان رێكدەخەن بۆ پێكهێنانی
وەفدێكی یەكگرتوو بۆ نوێنەرایەتیكردنی ناوچەكە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ دیمەشق.
وتیشی: ئێمە حوكمڕانی ناوخۆییمان دەوێت و ئەمەش
شتێكە گفتوگۆی لەسەر دەكەین و بەشێكیش لە هێزە كوردییەكان پێداگری لە فیدڕاڵیزم
دەكەن.
سەبارەت بە رێككەوتنی گەڕەكی شێخ مەقسود و
ئەشرەفیەش وتی، رێككەوتنەكە گرنگییەكی زۆری هەیە و بۆ ماوەیەكی كاتییە و لەسەر
داوای ئەحمەد شەرع لەو ناوچانە كشاونەتەوە.
باسیلەوەشکرد: لەگەڵ دیمەشق رێككەوتوون بۆ ئەوەی
بەڕێوەبردن و كارمەندانی بەنداوی تشرین لە شوێنی خۆیان بمێننەوە بۆ دڵنیابوون لە
كاركردنی بەنداوەكە بە رێكوپێكی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP