هاوپەیمانان حەفتا بارهەڵگری کەرەستەی هاوکاریی
سەربازی و لۆجستییان گەیاندە رۆژئاوای کوردستان.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، رۆژی
19ـی ئەم مانگە 70 بارهەڵگر کە پێکهاتووە لە پاڵپشتیی سەربازی و لۆجستی لە هەرێمی کوردستانەوە
و لە دەروازەی سنووری وەلیدەوە گەیشتووەتە بنکەی خەرابەجیر لە رمێلانی باکووری
حەسەکە.
ئامێرەکانیش بەشێکیان رادار و تۆپهاوێژی دوورمەوداو زرێپۆش و دەیان جۆری چەک بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی رابردوو شۆن پارنێل وتەبێژی
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، وەزیری بەرگریی فەرمانی کەمکردنەوەی
ژمارەی هێزەکانیان لە سووریا داوە، لەکاتێکدا ئێستا نزیکەی دوو هەزار سەربازیان لە
سووریادا هەیە و لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئەو ژمارەیە بۆ کەمتر لە هەزار
سەرباز کەمدەکەنەوە. لەسەر ئەم هەنگاوەش روانگەی سووری دەڵێت، زانیارییان هەیە،
هێزەکانی ئەمریکا لەچوارچێوەی هێزی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بنکەکانی شەدادی و
قەسرەک کە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدایە دەمێنێتەوە جگە لە مانەوەیان لە بنکەیەکی
دیکە لە دەوروبەری حەلەب و رەقە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP