بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی (ی.ن.ک)، لە دیدارێکی
تایبەتدا لەگەڵ کوردسات نیوز، بە ڕاشکاوانە باسی لە چەندین پرسی ناوخۆیی و دەرەکیی کرد.
سەرۆک بافڵ رایگەیاند، بەڵێنەکانی هەڵبژاردن لە کابینەی
نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا جێبەجێدەکەن، هاوکات دیدو بۆچوونی خۆی لەسەر دۆخی
هەرێمی کوردستان و پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکان خستەروو.
وتیشی: یەکێتی هەمیشە بەرز دەبێت و رۆژ بە رۆژ بەرزتر
دەبێت و ئەوەی دەیڵێم دەیکەم، سیاسەت بە جۆرە کلاسیکییەکە ناکەم.
پەیوەست بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان، سەرۆک بافڵ رایگەیاند:" پەیوەندییمان لەگەڵ
زۆرینەی لایەنەکانی عیراق زۆر باشە ،چەندین جار کێشەی مووچە هەبووە، کاک قوبادی چارەسەری کردووە".
دووپاتیشی کردەوە:" زۆر ئاساییە لە کوردستان یەکتر
بدڕێنین، بەڵام دەبێت لە بەغدا بەشێوازێکی دیکە سیاسەت بکەین و کورد یەکڕیز نەبێت ناتوانین گەلەکەمان بپارێزێت".
پەیوەست بە ئازادی رادەربڕین و ناڕەزایەتییەکان، سەرۆکی
یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد:" سلێمانی ئەگەر ئازادی رادەربڕینی تێدا نەبێت، هەڵە
دەکەین، ئێمە دەبێت گوێ لە گەلی خۆمان بگرین و واجبی منە کە کۆببمەوە لەگەڵ ئەوانەی
کێشەیان هەیە و ناڕازین، بەڵام یەکێتی چەند بەهێز بێت،ئەوەندە باشتر دەتوانین یارمەتی
خەڵکی خۆمان بدەین
هاوکات باسی ژیانی تایبەتی خۆی و قوباد تاڵەبانی و
ماڵ و منداڵەکانیشی کرد و وتی: ئەگەر سەرۆکی یەکێتی نەبوومایە، حەزمدەکرد رێکخراوێکی
خێرخوازیی دروستبکەم، دەمویست هاوکاری منداڵان بکەم .
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وتیشی: هیچ پەیوەندییەکم
لەگەڵ کاک لاهور نەماوە و قەتیش نابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP