سەرچاوەیەک: ئەمڕۆ رێکاری ناردنی مووچە دەستپێدەکات

کوردستان
21:38 - 2025-05-12


بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێدەکات و دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە، رەنگە پێش جەژنی قوربانیش مووچەی مانگی پێنجیش رەوانە بکرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی دەشڵێت، بەربەستی ناردنی مووچە لابراوە، سودانی بەڵێنیداوە لە ئەمڕۆوە رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستپێبکات و ئەمڕۆ یان سبەی بەغداد مووچە دەنێرێت.
باسی لەوە کرد، لەگەڵ ناردنی پارە لەلایەن بەغدادەوە دەستبەجێ دوای نیو سەعات لیستی مووچەی مانگی چوار بڵاودەکەنەوە.
لەبارەی مووچە مانگی پێنجەوە ئەگەری ئەوە هەیە پێش جەژنی قوربان مووچە دابەش بکرێت. بەرپرسە باڵاکەی وەزارەتی دارایی ئەوەی پشتراستکردەوە، لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواردا، لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادە دەکەن و پێشهاتی نوێ هەیە و چاوەڕوانن پێش جەژن بەغداد مووچەی مانگی پێنجیش بنێرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP