نێرگز قادر: بەشانازییەوە بروانامەکەم پێشکەش دەکەم بە کەناڵی کەرکوک و خەڵکی شارەکەم

کوردستان
20:30 - 2025-05-12

کچە ڕۆژنامەنوسى کەرکوکى نێرگز قادر لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک دەڵێت: بەشانازییەوە وەک رۆژنامەنوسێکی کەرکوکی، بۆ جارى دووەم بەشدارییم کرد لە پرۆگرامی نێودەوڵەتی IVLP (بەرنامەی گەشەپێدانی پێشەییی سەرکردە) کە بە پشتیوانی و ڕێکخستنی وەزارەتی دەرەوەى ئەمریکا و كونسڵخانەی گشتی ئەمریکا لەهەولێر بەڕێوەچوو.
دەشڵێت: ئەم پرۆگرامە تایبەتمەندە بە ئەوەی گەنجانی هێز و توانا لە جیهاندا دەبێت بەشداری لێبکەن بۆ پەرەپێدانی سەرکردایەتی و پەیوەندیدانی نێودەوڵەتی، لە ئێستادا بەسوپاسەوە بروانامەکەم دەکەمەدیاری بۆکەناڵی کەرکوک و خەڵکی بەڕیزی شارەکەم، هەروەها وەک پێشبڕکێیەک بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردن بەمیدیایی کوردی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP