رۆژنامەی جمهوریەتی تورکی رایگەیاند، تورکیا لەگەڵ
پەکەکە مامەڵەیەکی هەیە و لەبەرامبەر چەکدانانی (پەکەکە)دا حەوت هەزار ئەندامی پارتەکە ئازاد دەکرێن،
رەزامەندیش لەبارەی دەوڵەتی کوردی دراوە.
تورهان سۆنمەز، سەرۆکی پارتی ئی یی دەڵێت، سەودای
دەوڵەت بەشێوەیەکە لەگەڵ پەکەکە، ئەوان چەکەکان دانێن و خۆیان هەڵوەشێننەوە،
ئەمانیش لەرێگەی یاسای ئینفاز کە گۆڕانکاری تێدا دەکەن، حەوت هەزار ئەندامی پەکەکە
ئازاد دەکەن هاوکات رەزامەندی دراوە بە دەوڵەتی کوردی.
هەرچەندە تورکیا تا ئێستا بە رەسمی ژمارەی
دەستگیرکراوانی ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکەی بۆ رایگشتی رانەگەیاندووە، بەڵام
بەگوێرەی میدیای تورکیا زیاتر لە هەشت هەزار و 500 کەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی
بە پەکەکەوە لە تورکیا دەستگیرکراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP