بەرهەمهێنان لە دوو بیرە نەوتی کەرکوک دەستیپێکردووەتەوە

کوردستان
21:35 - 2025-05-12


بیرە نەوتییەکانی کەرکوک پاک دەکرێنەوە و بەرهەمهێنانی نەوتیش لە دوو بیرە نەوتی کەرکوک دەستیپێکردووەتەوە.
یاسین جومعە بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە کۆمپانیای نەوتی باکور بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، توانیویانە بەربەستە تەکنیکی و هونەرییەکانی بەردەم هەردوو بیرە نەوەی ژمارە 87 و 165ی کێڵگە نەوتییەکانی بای حەسەن لە کەرکوک لابەرن، بەمەش بەرهەمهێنان لەو دوو بیرە نەوتییە دوای ماوەیەک پەککەوەتن دەستیپێکردوەتەوە.
وتیشی ئێستا سەرقاڵی پروسەی پاککردنەوەی بیری ژمارە 146ی بای حەسەنن تا لە داهاتوودا بەرهەمهێنان لەو بیرە نەوتییەش دەستپێبکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای بی پی ئیمزاکردووە و بە گوێرەی گرێبەستەکان پەرە بە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک دەدرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP