لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی
یەکێتی رەزامەندیی لە وەزیری کارەبای عیراق وەرگیراوە بۆ دابینکردنی پێداویستیی وێستگەی
کارەبا لەقەزای داقوق، راشیگەیاند: "وەک بەڵێنمان داوە بەردەوام دەبین بۆ چارەسەری
کێشەکانی دیکەی سنوور و ناوچەکانی کەرکوک".
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "لەسەر
داوای خەڵکی ناوچەکە، رەزامەندی وەزیری کارەبای عیراقمان وەرگرت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی
وێستگەی کارەبای ئیمام زین العابدین لە قەزای داقوق، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی
کەمیی ڤۆڵتیەی گوندەکانی؛ حەفتەغار، زند، ملا یوسف، زند عیز، یەنگیجە، عەبدوڵا
غانمی گەورەو بچووک و ژمارەیەک گوندی دیکەی ئەو سنورە کە لەسەر ئەو وێستگەیەن و وەک
پێویست کارەبایان پێناگات".
"وەک هەمیشە بەڵێنمانداوە، بەردەوام دەبین لە
بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکانی دیکەی ئەو سنوورەو ناوچەکانی دیکەی
پارێزگای کەرکوک"، دیلان غەفور وای وت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP