راگەیاندكارانی یەكێتی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواوە ڕێزلێنانیان پێبەخشرا

کوردستان
16:59 - 2025-05-06

ئەمڕۆ 6ی ئایار ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا مەراسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکارانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگاکە سازكرد، چالاکییەکە بە ئامادەبوونی کەسایەتییە بەرپرسە سیاسییەکانی یەکێتی ئەنجام درا ، مەراسیمەکە بە بەشداری “ئاراس محەمەد ئاغا”، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا، لەگەڵ “محەمەد جاسم کاکەیی” و “ویسام سالم”، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی یەکێتی، بەڕێوەچوو.

لە وتەیەکدا، “محەمەد جاسم کاکەیی” بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، سەرەتا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و دەستخۆشی لە ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکاران کرد بۆ “خەبات، دڵسۆزی و ماندووبوونیان لە گواستنەوە و گەیاندنی هەواڵ و زانیارییەکان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست.

هەروەها محەمەد جاسم کاکەیی هیوای خواست کە لە داهاتوودا بتوانن بە باشترین شێوە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دایە بۆ پاڵپشتیکردنی میدیاکاران و گرنگیدان بە ڕۆڵی میدیا لە گەیاندنی زانیاری دروست بە هاووڵاتییان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP