«برەودان بەتوانای کادران و پێگەیاندنیان بەپێی پێدراوە نوێیەکان بۆ باشتر جێبەجێکردنی ئەرکەکان پێوستیەکی ئێستایی یەکێتییە» جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەرێو رەسمی کردنەوەی (ئەکادیمیای پەروەردەو پەرەپێدانی کادراندا وای وت.
لەمەراسیمی کردنەوەی خولەکەدا دووشەممە ٢٠٢٥/٥/١٢، لەسلێمانی کەژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەی بوون، هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەوتەیەکیدا باسی گرنگی و رۆڵی کادری کردو رایگەیاند یەکێتی و جەنابی سەرۆک مام جەلال لەخەباتی شاخەوە گرنگیان بەخول و پێگەیاندنی کادر داوە، هاوکات ستایشی هەوڵەکانی پەیمانگای کادرانی (مەڵبەندی دراساتی) کرد.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی لەمیانی وتەکانیدا باسی لەقۆناغە جیاجیاکانی پەیمانگای کادران کردوو ئەوەی بەبیر ئامادەبوان هێنایەوە لەدوای راپەارینیش سەرۆک مام جەلال خۆی سەرپەرشتی پەیمانگای کادرانی کردوەو بەپەرۆشیەوە چاودێری خولەکانی دەکرد وتیشی:«لەخولەکاندا وانەی پڕ بایەخی بەکادرەکان دەوتەوە».
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا خەسڵەت و ئەرکەکانی کادری لەم رۆژگاری ئێستادا روونکردەوەو وتی:«کادر دەبێت وشیار بێت لەرووی سیاسی و مێژویی و ئابوری و کلتوریی و... هتد».
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی بەگرنگیەوە لەسەرمایەی مرۆیی کادرانی یەکێتی روانی و بەخەزێنەیەکی گرنگی یەکێتی وەسفیکردو وتی:«وەک یەکێتی سەرمایەگوازاری لەتوانای کادرەکانمان دەکەین».
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا ئامانج و روانگەی یەکێتی دەربارەی کادرو توانادارترکردنی بۆ هەڤاڵان خستەروو وتی:«بۆ حزبێکی گەورەو بەهێزی وەک یەکێتی ئەرکمانە زیاتر تواناسازی سەردەمیانە لەکادرەکانماندا بکەین».
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی لەپەراوێزی وتەکەیدا باسی لەگۆڕانکارییە حزبیەکان کردو دروستکردنی کادری نەوعی و چالاککردنەوەی سەرجەم ئۆرگانەکانی بەئامانجی سەرەکی دانا.
جێگری سەرۆکی یەکێتی داوای لەکادران کرد کەوەک.
هەمیشە خۆیان پەروەردە بکەن لەوبارەیەوە وتی:«ئەم قۆناغە پێویستی بەکادری وشیارو زرنگ و بەئاگایەو وەک هەمیشە کادری یەکێتی لەرووی کوالێتیەوە لەبەرزترین ئاستدابێت».
لەکۆتایی وتەکانیدا هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا! هیوای خواست خوێندکاران و هەڤاڵانی کادر لەخولەکاندا سودێکی زۆر وەربگرن و دواتر لەئۆرگانە جیاوازەکاندا خزمەتی یەکێتی و کوردستانی پێبکەن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP